X
تبلیغات
ده‌ڕبرینی نوێ - ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی :ده‌مه‌وێت بتوانم خۆم له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا زیاتر بدۆزمه‌وه
Image and video hosting by TinyPic
ده‌ڕبرینی نوێ _ سایتێکی رۆشبیری گشتیی هه‌مه‌ره‌نگه‌ . ده‌ڕبرینی نوێ _ سایتێکی رۆشبیری گشتیی هه‌مه‌ره‌نگه‌،بایه‌خ ده‌دات به‌ کلتوور و ڕۆشنبیری گشتی و بابه‌تی مێژوویی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
 ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی :ده‌مه‌وێت بتوانم خۆم له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا زیاتر بدۆزمه‌وه

        ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی :ده‌مه‌وێت بتوانم خۆم له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا زیاتر بدۆزمه‌وه                                   

zanagalali@yahoo.com   زانا گه‌ڵاڵی- نه‌روێژ

زۆرن ئه‌وانه‌ی حه‌زو خولیای هو‌نه‌ر و ئاوازو گۆرانین به ڵام كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .  
میلله‌تی كورد یه‌كێكه‌ له‌و میلله‌تانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی خه‌مخۆر به‌ گۆرانی و مۆسیقای كوردی توانیویه‌تی پارێزگاری له‌ ره‌سه‌نایه‌تی گۆرانی و مۆسیقای كوردی بكات و هه‌ میشه‌ هه‌وڵیانداوه‌كه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یان خه‌بات بۆ میلله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن و هانی جه‌ماوه‌ر بده‌ن بۆ جۆشدانی شۆڕ ش و ڕاپه‌رین له‌ وانه‌ شڤان په‌روه‌و مامۆستا ره‌زازی و هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه‌ حه‌مه‌ جه‌زا و ئاواز دانه‌ر و مامۆستای به‌توانا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی چه‌ندانی تریش..،

هونه‌رمه‌ند "ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی" یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ره‌ناوداره‌کانی کورد که‌ ئه‌مڕۆ خزمه‌تێکی دیارو به‌رچاوی به‌ هونه‌ری کوردی ‌ گه‌یاندووه‌ بوه‌ته‌ خوێندنگه‌یه‌ک بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناودارو سه‌رکه‌توو که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان ئه‌مڕۆ خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می ڕه‌سه‌ن و جه‌ماوه‌رێکی دیارن له‌ هونه‌ری کوردیدا مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی زۆر زیره‌کانه‌ توانیویه‌تی کار له‌گه‌ل هونه‌ری موسیکی کوردی بکات له‌ زۆر بواردا به‌تایبه‌ت توانیویه‌تی هاوسه‌نگیه‌ک له‌ نێوان ڕه‌سه‌نایه‌تی له‌لایه‌ک و تازه‌گه‌ری له‌لایه‌کیتر بکات . کاره‌کانی مامۆستا قه‌ره‌داغی بووه‌ته‌ به‌شیک له‌ مێژووی هونه‌ری میلله‌ته‌کامان و بگره‌ بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیش . که‌ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌روه‌ک مامۆستا "شێرکۆ بێکه‌س" له‌‌ باره‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی و هونه‌رمه‌ند "ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی" به‌تایبه‌تی ده‌ڵیت : هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌رو سه‌رده‌ق شکێن ، ئه‌وانه‌ی که‌ ڕوحی خۆیان پێشکه‌ش به‌ ژیان و مرۆڤ ئه‌به‌خش و ئه‌بن به‌ خۆشه‌ویستی میلله‌ته‌که‌ی خۆیان، سه‌رئه‌نجام ئه‌شبنه‌ به‌شێک له‌ مێژووی زیندوترین و به‌شێک له‌ پێکهاته‌ی بوونمان... تۆ ناتوانی کولتوری ناو ئه‌م دنیایه‌ هه‌رگیز بناسیت، ئه‌گه‌ر شاعیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانیان لێده‌ربێنی، ئاخر به‌بێ هونه‌رمه‌ندان چۆن ئه‌توانی چیرۆکی جوانی و مرۆڤ دۆستی و خۆشه‌ویستی بخوێنیته‌وه‌؟مێژوو نووسان ڕوداوه‌گه‌وره‌و به‌سه‌رهاته‌ زه‌قه‌کان ده‌‌نووسنه‌وه‌. به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان شته‌ له‌ بیرکراوه‌کانی ئه‌ومێژووه‌ ده‌‌خوێننه‌وه‌، کاک ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی هاوڕێم هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی به‌ ئاوازه‌کانی که‌مانچه‌که‌ی و ئاوازه‌کانیشی به‌ خه‌ڵکی و به‌ ژیان ، جوانترین جوڵه‌ی به‌نجه‌کانی خۆی دا به‌سه‌ماو لارو له‌نجه‌ی فریشته‌کانی گۆرانی کوردی. به‌ سروودی ئازادی به‌ تاکه‌کانی باڵنده‌ی خۆشه‌ویستی و به‌ ترووسکه‌ی چاوی منداڵان و به‌ خه‌وه‌کانی لاوان و به‌ ئاوێنه‌ ته‌ماوی و غه‌مباره‌کانی ژنانی وڵاته‌که‌م ! ته‌مه‌نێکی کورت نیه‌ که‌ ئه‌م ڕووباره‌ له‌ ئاوی شیرنی خۆیمان ئه‌داتێ و گوێمان به‌ هاژه‌ هاژی خۆی پڕده‌کاو به‌ پرژه‌پرژی نۆته‌ی ته‌ڕمان ده‌‌کاو له‌ گۆمی ئاوازه‌چاوشینه‌کانی خۆیشیمان هه‌ڵده‌‌کێشی سڵاو له‌و په‌نجانه‌ی ئاوازو گۆرانی و سروودو مۆسیقای کوردییان به‌رزتر و به‌رزتر هه‌ڵفڕان.

سڵاو له‌و "سه‌ره‌"ی نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ بووه‌ به‌ په‌نجه‌ره‌ی خۆشه‌ویستی کوردستان، له‌م یاده‌ جوانه‌دا من چیم هه‌یه‌ جگه‌ له‌ شیعرێک بکه‌م به‌ کۆتر و ، کۆتر بێته‌ سه‌ر شانتان و ، گمه‌ گمێ بکا به‌ دیاری ده‌نووکی و هێنده‌ی ژماره‌ی نۆته‌کانتان ماچتان بکات !

هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌داغی ئه‌مرۆ سه‌رپه‌رشتی سێ تیپ ده‌کات وه‌ک ( تیپی مۆیقای سلێمانی ، گروپی کیژانی سلێمانی ، ئۆرکێسترای ژێداری سلێمانی ) که‌ هه‌رسێ گروپ ئه‌مڕۆ ناسراوون و خاوه‌نی چه‌ندین چالاکی خز‌مه‌تێکی چاکیان به‌ هونه‌ری کوردی گه‌یاندووه‌ . سه‌باره‌ت به‌ چالاکیه‌کانی داهاتوویان قه‌ره‌داغی وتی : بۆ ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا " 3 " ئه‌لقه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان که‌ به‌رهه‌می " گروپی کیژانی سلیمانی " و هونه‌رمه‌ندانی تره‌ هه‌روه‌ها له‌ 17 ی 10له‌ ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌شدار ده‌بین که‌ به‌ گروپی کیژان ده‌کرێته‌وه‌ کۆتاییه‌که‌شی به‌ئۆرکێسترای ژێدار ، وه‌ چه‌ندین چالاکی ترمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌ کاتی خۆیدا ئه‌وانیش ڕاده‌گه‌یه‌نین وه‌ک سازدانی کۆنسێرت و زۆر چالاکی تر .

به‌ڵێ مامۆستا قه‌ره‌داغی دوای 46 ساڵ خزمه‌ت کردن به‌ هونه‌ری کوردی له‌م ماوه‌یه‌ بۆ یه‌که‌م جار ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی کرده‌وه‌ . که‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ‌ له‌لایه‌ن "ئالان" کوڕی هونه‌رمه‌ند کراوه‌ته‌وه‌ وه‌ک مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی له‌ ده‌ستپێکی سایته‌که‌ ده‌ڵیت : هه‌رکاتێک که‌ په‌نجه‌کانم ده‌خه‌مه‌ سه‌ر تاڵه‌کانی که‌مانجه‌که‌م، هه‌ست هۆشم تێکه‌ڵ به‌ ئاوازه‌کانم ده‌که‌م و هه‌وڵده‌ده‌م که‌ خه‌یاڵی گوێگرانی ئاوه‌زه‌کانم بگه‌یه‌نمه‌ ئه‌وپه‌ڕی ده‌ریای پڕ له‌ تێگه‌یشتن له‌ ناخم. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ له‌ جیاتی پێشکه‌ش کردنی ئاوازی که‌مان، چه‌ند وشه‌یه‌ک پێشکه‌ش به‌ خۆشه‌ویستان و هونه‌ردۆستان له‌م سایته‌دا که‌ له‌ لایه‌ن کوری خۆشه‌ویستم کاکه‌ "ئالان" ه‌وه‌ پێشکه‌شم کراوه‌ پێشکه‌ش به‌که‌م . سه‌باره‌ت به‌ .کردنه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی پێیڕاگه‌یاندین وتی : له‌م سایته‌وه‌ ده‌مه‌وێت بتوانم خۆم له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا زیاتر بدۆزمه‌وه‌ و زیاتر بتوانم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی گه‌له‌که‌مدا و هونه‌رمه‌ندانی ده‌وروبه‌ر ئاوێته‌ بم و گونجاوتر بم به‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌م به‌بێ ماندوو بوون ، چونکه‌ ته‌نها مۆسیقا هیلاکی نازانێت و تا دوا هه‌ناسه‌ به‌رده‌وامی ژیانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤدا .ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ی منیش ته‌نها هه‌وڵێکه‌ بۆ گه‌یاندنی ئاوازی که‌مانه‌که‌م به‌ هه‌موو جیهان... چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ ئاینده‌دا به‌شی زۆری کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند له‌ خۆ بگرێت له‌ باره‌ی پێکهاته‌ی سایته‌که‌و کاره‌کانی داهاتووی هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌داغی زیاتر ڕونیکرده‌وه‌و ووتی : ئه‌م ماڵپه‌ره‌ له‌ چه‌ند به‌شیک پێک هاتووه‌ و له‌ داهاتوودا به‌ پێی بارودۆخی کاروهه‌نگاوه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ر ده‌هێنم وه‌ک باس له‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری بواره‌کانی ترو بۆ چوونی که‌سان له‌سه‌ر کاری هونه‌ریم و بۆ چوونه‌کانم له‌م دنیا فراوانه‌ی هونه‌ردا هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌ به‌رهه‌می هونه‌ری کۆن و تازه‌ به‌ ده‌نگ و کلیپ و هه‌ندێک له‌و وێنانه‌ی که‌ به‌شیکی گه‌وره‌ن له‌ مێژووی مندا ...له‌ داهاتوودا زۆر بابه‌تی تر له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی چالاکی و جموجۆڵی هونه‌ری و نووسین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌ شیاون بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی کاروانی مۆسیقاو گۆرانی و زۆری تر له‌ خۆ ده‌گرێ

له‌ کۆتاییشدا ووتی : هیوادارم بینه‌رانی ئازیز لێم قبوڵ بکه‌ن و گوێشم له‌ هه‌موو ووشه‌یه‌کی جوانیانه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چاوه‌ڕوانم .

جێگه‌ی ده‌ستخۆشی یه‌ و پیرۆزبایی له‌ مامۆستا قه‌ره‌داغی ده‌که‌ین خۆشحاڵین به‌ کردنه‌وه‌ و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و بابه‌ته‌کانی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی که‌ دڵنیاین ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ بۆ هه‌مووان .

به‌م ناو نیشانه ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بکه‌ن .

www.anwerqaradaghi.com

|+|بڵاوبۆته‌وه‌ له ده‌ڕبرینی نوێ له‌ 2007/10/16  |
 
 
گه‌رانه‌وه‌ ده‌ڕبرینی نوێ _ سایتێکی رۆشبیری گشتیی هه‌مه‌ره‌نگه‌،بایه‌خ ده‌دات به‌ کلتوور و ڕۆشنبیری گشتی و بابه‌تی مێژوویی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان